د.به‌رهه‌م: ده‌رکه‌وته‌وه‌ که‌ رێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ی.ن.ک و پ.د.ک زامنی ئاشتییه‌ له‌ کوردستاندا
سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له‌ ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له‌ سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه‌ بۆیه‌ داواکارین له‌ هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له‌ ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتن تکایه‌ ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازیو نوێ بونه‌وه‌.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com )
دواين بابةت
په‌یوه‌نديةكان
=tmyfsnayua6ltirpgo.gif= jfuds1hxoi53uyo0vo61.jpg bqeggxnnujp5qpnv5jix.jpg i4vvcjy0u1t8q5fkyzb.jpg 61cczqxke80oy0e65dh7.jpg f6q4zj4cj3mcenyy8n5g.jpg atz46mncdim89pqa2o2.jpg h2xivqqa1ao3fc6iissq.jpg 6rp0z50beuoxjdtqmmf.jpg r8m6dm38ze6kwssovxhp.jpg 45vglrgr1t20bbysd9ai.jpg utc86e419qku9cgjowdu.jpg eptenuqxauo1ox33xlp.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg xvs0c9rjv2zq5gz387x.jpg za6zszieifitlh4sweug.jpg 27h9z97qvuh2wqa5n81j.jpg fgo5bxcz2pd2q2tvs1qy.jpg z0ltsk1sa214rc8mvpka.jpg qs9tisia832osfl6csf.jpg wob4u0szozrq3mfrbyd.jpg m78c9twl97oi33iw2h3v.jpg 7ak1nahem3t3t3ijydv.jpg mplp9hi4h04dnp7u3ukc.jpg efiul58biqef630rng3s.jpg uz3tkyhwvz4hlh4gdigq.jpg r1uds4awl7i2aejyko1.jpg 9n397mw7ugf1ubq2mnlb.jpg 5zqonducgokw54qb3she.jpg efcq4q2is2b1r0mbk1tt.jpg 953ac2mmb9w900quig1f.jpg zzz4pfychffpiejp8dv.jpg zwj7jymaia1sttpay335.jpg 29g773nx9ohcdakf4w.jpg xtzn2hqkzff3lmk980kv.jpg x6ir8yllnizvdq20g6.jpg gid1qhawhs18j5ehozgs.jpg ljvm9gfqz5jlfh75pqd.jpg ul69maa5qmo2qnaywm.jpg ===
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی




د.به‌رهه‌م باسه‌که‌ی خۆی کرد به‌چه‌ند ته‌وه‌رێکه‌وه‌ که‌ بریتیبوون له‌ ته‌وه‌ری دۆخی گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ 2011 دا، دۆخی عیراق له‌ دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها ره‌وشی کوردستان و پێویستی یه‌کڕیزی نیشتمانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له‌ ساڵی ئاینده‌دا.
له‌ ته‌وه‌ری بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ئه‌مساڵ کۆمه‌ڵێک رژێمی ئیستیبدادی و گه‌نده‌ڵ له‌ناوچوون که‌ سیمای کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مبوون له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ ئاینده‌ی ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ رۆشن نین و نازانرێت ئاینده‌یه‌کی گه‌شه‌ یان نا، به‌ڵام که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌وه‌ بکات ئه‌و رژێمه‌ ئیستیبدادیانه‌ کۆتاییان پێهات و میللـه‌تانیان به‌ حوکمی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی رازی نه‌بوون، بۆ ئێمه‌ ئه‌م هه‌ژانه‌ جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ کردنه‌ به‌ تایبه‌تیش دۆخی سوریا که‌ هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که‌ی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ره‌وه‌، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ نوێیه‌  هه‌م ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌یه‌، هه‌م ده‌رفه‌تێکیشه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین باش کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و خۆمانی بۆ ساز بده‌ین ئه‌وا ده‌توانین سه‌ده‌ی بیستویه‌ک بکه‌ینه‌ سه‌ده‌ی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و جێگیرکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، دۆخی عیراقی دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکاش له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌گه‌ره‌ تازه‌کاندا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستای عیراق که‌ ده‌ریخست کورد فاکته‌ری ئارامی و رۆڵگێرانی ئیجابیه‌، پێویسته‌ ئه‌و پێگه‌یه‌ی کورد به‌ قازانجی جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانمان بخه‌ینه‌گه‌ر.
هه‌ر له‌ ته‌وه‌ره‌ی عیراقدا، جێگری سکرتێری گشتی ته‌ئکیدی له‌سه‌ر یه‌کڕیزی گه‌لی کوردستان و هێزه‌ سیاسییه‌کانی کرده‌وه‌، وتیشی: رێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یه‌کێتیی و پارتی له‌م قۆناغه‌شدا بایه‌خ و گرنگی خۆی ده‌رخسته‌وه‌ که‌ زامنی ئارامی و ئاشتییه‌ له‌ کوردستاندا، رونیشیکرده‌وه‌ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ مایه‌ی پێچانه‌وه‌ی قۆناغی ناکۆکی و به‌دیهاتنی ده‌سکه‌وتی زۆر بوون بۆ گه‌له‌که‌مان، وه‌کو یه‌کێتیی و پارتیش پێویسته‌ بزانین کوردستانی ئێستا کوردستانی نه‌وه‌ده‌کان نیه‌  هێزو لایه‌نی دیکه‌ش رۆڵیان په‌یدا کردووه‌و بۆ بڕیاره‌ چاره‌نووسسازه‌کان پێویستمان به‌ لێکگه‌یشتن و گوتاری هاوبه‌ش هه‌یه‌، بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌کان یه‌کێتیی و پارتی و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌بێت به‌رپرسیارێتیان تێدا هه‌بێت،  به‌ڵام ئه‌زمونی میللـه‌تانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش پێمان ده‌ڵێت که‌ له‌ هه‌ر رێککه‌وتنێک و گوتاری هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ره‌کییه‌کاندا ده‌بێت خواستی خه‌ڵکی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بنچینه‌بن و ئامانجی هاوبه‌شی حیزبه‌کانی حکومڕان و حیزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میللـه‌ت  بن .

د.به‌رهه‌م ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ قوڵایی ره‌سه‌نی یه‌کێتیی و هه‌ر هێزێکی کوردستانی ره‌زامه‌ندی میللـه‌ته‌که‌ی خۆمانه‌، وه‌کو یه‌کێتیی میللـه‌ته‌که‌مان خاڵی به‌ هێزو پشتیوانی ئێمه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت گله‌یی و داخوازییه‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
د. به‌رهه‌م له‌باسی ره‌وشی ئه‌مڕۆی یه‌کێتییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ دۆخی قۆناغی رابردوو راسته‌ نیگه‌رانی کردین، به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیش بوو  بۆ یه‌کێتییه‌که‌ی خۆمان که‌ داخۆ چۆن له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دداکانی به‌رده‌می مامه‌ڵه‌ ده‌کات و سه‌ربه‌رزانه‌ ته‌نگژه‌کان تێده‌په‌ڕێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ یه‌کێتیی به‌ سه‌نگ و رۆڵی مێژویی جه‌نابی مام جه‌لال و به‌ هیمه‌تی هه‌ڤاڵه‌کانی و رابردوی پڕ سه‌روه‌ریی و خوێنی قوربانی و شه‌هیدو خه‌باتگێڕه‌کانی وزه‌ی پێویستی بۆ قۆناغی داهاتوش پێیه‌، کادرو تێکۆشه‌ره‌کانی یه‌کێتیی له‌ هه‌موو ئۆرگانه‌کاندا که‌ره‌سته‌ی چاکسازی و نوێبونه‌وه‌ن، به‌مه‌رجێ باش سه‌رکردایه‌تی و رێنوێنی بکرێن بۆئه‌وه‌ی له‌ناو ماڵه‌ گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتییه‌وه‌ پرۆژه‌ی ئاینده‌ساز بین و پێکه‌وه‌ یه‌کێتیی بکه‌ینه‌ هه‌وێنی چاکسازی،  ته‌حه‌دای زۆرمان تێپه‌ڕاندووه‌، ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌مان له‌ پێشه‌ که‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ شێوازی ته‌قلیدی حزبیی تێپه‌ڕێنین و یه‌کێتیی  بکه‌ینه‌ حزبی ئاینده‌.
جێگری سکرتێری گشتی وتی: له‌ناو ماڵه‌که‌ی یه‌کێتییدا که‌ ماڵی هه‌مو تێکۆشه‌رانێتی پێکه‌وه‌ هه‌مومان به‌ رابه‌رایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌بێت کاربکه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئیستحقاقاته‌کان و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌و سه‌رده‌م.
له‌ کۆتایی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌  بیروراو سه‌رنج و تێبینی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیشی تێکه‌وت د.به‌رهه‌م باسی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م دوو ساڵه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌می کردو وتی: شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌ بوو بۆ من که‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتییم کرد له‌ حکومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین و به‌شێک له‌ قه‌رزی سه‌رشانمان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی بده‌ینه‌وه‌، بێگومان بێ پشتیوانی جه‌نابی مام جه‌لال و جه‌نابی کاک مه‌سعودو پشتیوانی هه‌ڤاڵانی دڵسۆز  نه‌مان ده‌توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌کانم له‌ حکومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌و ئه‌رکه‌ی سه‌رشانمان جێبه‌جێبکه‌ین.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:







*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له‌ ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی‌*